هاوسەرۆکی توهاد-فەد: زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن

هاوسەرۆکی توهاد-فەد پنار ساکیک ئاماژەی بەوەدا زیندانی نەخۆش دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن و گوتی: "زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن."

پرسەکانی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیا و ڕێگریکردن لە پێش چارەسەر کردنیان لە کارنامەی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە یاساییەکاندایە. لە زیندانەکان خزمەتی پێویستی تەندروستی ناکرێت، پڕۆسەی چاسەرەکردن سەختە و چەندین زیندانی نەخۆش دەبێت ئازاد بکرێن تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون. لەبەر بڕیارەکانی دامەزراوەی دادوەری (ATK) و دەستەی چاودێری و بەڕێوەبەری (IGK) بە پاساوی ڕاپۆرتەکانی "زیندانیان دەتوانن لە زیندان بمێننەوە" زیندانیان ڕاگیراون. بەهۆی ئەم بڕیارانەوە چەندین زیندانی ناتوانن چارەسەر بکرێن و نەخۆشییەکان دۆخیان زیاتر خراپ دەکات.

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونچ کۆبوونەوە، بابەتی زیندانیانی نەخۆش جارێکی دیکە کەوتە ڕۆژەڤەوە. بە پێی ئاماری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان هەزار و ٥١٧ زیندانی نەخۆش هەیە. بە پێی ئامارێکی وەزارەتی داد لە ١١ مانگی دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٤دا لە زیندانەکاندا ٧٠٩ لەس گیانیان لە دەستداوە.

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتیووانی بنەماڵەی زیندانی و زیندانیکراوان (توهاد-فەد) پنار ساکیک ئاماژەی بە قەیرانی تەندروستی لە زیندانەکان کرد و ڕاگەیاندراوێکی گرنگی بڵاوکردەوە.

'زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن'

پنار ساکیک ئاماژەی بەوەدا لە زیندانەکاندا مافەکانی تەندروستی بە ساڵان پێشێل دەکرێن و گوتی: "لە زیندانەکانی تورکیادا قەیرانی مەزنی تەندروستی هەیە. زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن. دەبێت ئەم بابەتە بە خێرای ببێتە ڕۆژەڤی ڕای گشتیی. پێشێلکردنی زۆرتر و هەڵوێستی ئارەزوومەندانە دەگۆڕێت بۆ ئەشکەنجەدان."

'بڕیارەکانی ATK ویژدانی نین'

پنار ساکیک ئاماژەی بەوەدا زیندانیانی نەخۆش بە کەلەپچەکراوی دەبنە نەخۆشخانە و گوتی: "لەگەڵ ڕاپۆرتە سەربەخۆکانی نەخۆشخانە دەڵێت "نابێت لە زیندان بهێڵرێنەوە"، دامەزراوەی داد بە تێگەشتی سیاسی ڕێگری لە ئازاد کردنی زیندانیان دەکات. ئەم دۆخە پێشێلکردنی مەزنی مافەکانی مرۆڤە، تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی. بەهۆی بڕیارەکانەوە زیندانیانی نەخۆش چارەسەر ناکرێن و نەخۆشییەکانیان قورستر دەبێت. ناتوانن بە تەواوەتیش دەرمانەکانیان وەربگرن و بە ڕێک و پێکی ڕەوانەی نەخۆشخانەش ناکرێن."

'دەبێت ڕۆژێکیش دوانەکەوێت و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن'

پنار ساکیک لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی زیندانی زیاتر نەخۆش لە زیندانەکاندا گیان لە دەست نەدا دەبێت ئازاد بکرێن و گوتی: "دەبێت تەنها ڕۆژێکیش دوا نەکەوێت و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن. ئەمەش هەم بۆ لایەنی یاسایی و ویژدانی هەنگاوێکە دەبێت بنرێت."

هەروەها ئاماژەی بە گرنگی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد کە لە ٢٧ی شوبات ڕاگەیاندرا و گوتی: "ئەگەر لە پرۆسەکە لە زیندانەکاندا دەست پێنەکات ئەوا ناتەواو دەبێت، پێویستە دەستبەجێ ئەو زیندانی کراوانەی نەخۆشی سەختیان هەیە ئازاد بکرێن. بۆ ئەمەش دەبێت هەنگاوی پێویست بنرێت. بۆ ئاشتییەک لە دڵەوە شتێک کە دەبێت لە سەرەتاوە بکرێت ئەمەیە."