هاووتەبێژانی نوێی هەدەکە هەڵبژێردران
پەرلەمانتاری دەم پارتی مەرال دەنیش بەشتاش و عەلی کەنعان ئۆغلو وەک هاووتەبێژانی هەدەکە هەڵبژێردران.
پەرلەمانتاری دەم پارتی مەرال دەنیش بەشتاش و عەلی کەنعان ئۆغلو وەک هاووتەبێژانی هەدەکە هەڵبژێردران.
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بە درووشمی "بە هیوا، بە بەرخۆدان، پێکەوە بەرەو ئازادی" ١٣ هەمین کۆبوونەوەی گشتی خۆی لە ناوەندی کەلتوور و هونەری د. قادر تۆپباش ئەنجامدا، هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللار و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەدەکە بەشداربوون.
پەرلەمانتاری دەم پارتی مەرال دەنیش بەشتاش و عەلی کەنعان ئۆغلو وەک هاووتەبێژانی هەدەکە هەڵبژێردران. پاشان عەلی کەنعان ئۆغلو و مەرال دەنیش بەشتاش قسەیان کرد.
مەرال دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین دەبێت هەدەکە چۆن لە پرسی کورددا ڕۆڵ بگێڕێت، تیشکی خستەسەر سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری، گوتی: "پەرلەمانتاری ئێمە عومەر ئۆجالان سەردانی ئیمراڵی کرد، بەڵام وەک گوتم گۆشەگیری بەردەوامە، هەر دوێنێ سزای دیسپلین سەپێنرا. وەک هەدەکە دژی ڕژێمی نایاسایی و نادەستووری درێژە بە تێکۆشان دەدەین، ئێمە هەردەم دەڵێین موخاتەبی ئاشتی بەڕێز ئۆجالانە. ئەوەی ئەمڕۆ گوتمان لەلای ئەوانەوە قبووڵکرا. ئەم بانگەوازە ئەمڕۆ لە پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی نەیارترین پارتە دەکرێت. لەڕێگەی هەدەکەوە دەتوانرێت قووڵاییەک بەم بانگەوازانە بدرێت و ئاشتییەکی شکۆدار بنیات بنرێت".
هەروەها گوتی: "ئەرکمان ئەوەیە، پێکەوە ئەم وڵاتە دیموکراتیک بکەین. لە هەموو جێیەکی وڵات سەرهەڵدانێکی بێدەنگ هەیە، بەڵام ئەمە نەگۆڕاوە بۆ بەرخۆدان. لەڕێگەی هەدەکەوە ئەم سەرهەڵدانە بێدەنگە دەگۆڕین بۆ بەرخۆدان. تا لەسەر ئەرک بین، خەبات دەکەین. ئیتر کاتی پراکتیکە".
کۆبوونەوە گشتییەکە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان کۆتایی هات.