هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی رەهشان دەمیرەلی هەبەدەهە لە چیغلیەی ئیزمیر لە دژی کارگەیەک چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی رەهشان دەمیرەلی هەبەدەهە لە چیغلیەی ئیزمیر لە دژی کارگەیەک چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی رەهشان دەمیرەلی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند: "بە تایبەتی گەل کورد، هاواری ئازادی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکە بە ئاگری نەورۆز بەرز دەبێتەوە. نەورۆز ئاگری سەرهەڵدانە لە دژی ستەم، گوشار و داگیرکەری.
کۆسکی ستەمکاران سوتێندرا و بەم جۆرە ئاگری نەورۆز داگیرسا. ئەمرۆ ئێمە کۆشک و تەلاری ستەمکاران دەدەینە بەرئاگر. وەک هێمای تێکۆشان بۆ ئازاد، ئەو ئاگرە دەگەشێنینەوە!".
هەبەدەهە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "١٥ی ئادار ئێمە لە ئیزمیر لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کۆیلایەتی مۆدێرن ئاگری نەورۆزمان کردەوە. جەنگاوەرانی رەهشان دەمیرەل لە چیغلیە لە سەرلەبەیانیدا لە دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. ئاگری نەورۆز لە کۆگاکانی کارگەکە گەشبوو!
ئاگری نەورۆز کە نەمرودەکانمان بە جەستەی خۆیان گەشاندیانەوە، وەک هێمای ئازادیمان تا کۆتایی بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە".
هـ. ب