هەبەدەهە: لە ٩ـەمین ساڵەی شەڕدا شۆڕشگێڕی فراوانتر دەبێت

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەبەدەهە بە بۆنەی ٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەبەدەهە داوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کرد و وتی: "لە ساڵی ٩ـەمینی شەڕدا شەپۆلی شۆڕشگێڕی زیاتر هەڵدەکشێت."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەیدا دەڵێت: "بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پارستنی میدیا و گەڕەکەی غازی دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. هەبەدەهە لە ٩ـەمین ساڵی شەڕدا تێکۆشانی بەردەوامە."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانی شۆڕشی یەکگرتوو لە دامەزراندیەوە بۆ کرێکار، ژن، گەنجان و گەلانی چەوساوە هەتا ئەمڕۆ بە بێ ڕاوەستان تێدەکۆشێ و لە دژی هەموو هێرش و گوشارەکانی فاشیزمی ئاکەپە بەردەوامی بە تێکۆشان دەدات.

دەسەڵاتداری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە ترسی لە دەستدانی دەسەڵات و تێکچونیان بەرامبەر چەوساوەکان، هێرشەکانیان زیاتر دەکەن. هێرشی کیمیای لەسەر کوردستان ئەنجام دەدەن، هێرشی سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن، لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیری بەڕێوەدەبات، گوشار و گرتن لە دژی هێزە سۆسیالیستەکانی تورکیا ئەنجام دەدات. بەڵام هەموو ئەمانە ناتوانن هێزە شۆڕشگێڕەکان ڕاگرن و ڕانەگیراون!

هەبەدەهە ٨ـەمین ساڵی خۆی تێپەڕکرد و دەچێتە ناو ساڵی ٩ـەمینی شەڕەوە. هەبەدەهە لە ناو شەڕدا دامەزرا و خۆی ڕێکخست. لە هەرکوێ زوڵم هەبێ، هێزی شۆڕشی یەکگرتوومان لەوێی بووە و شەڕیکردووە.

بۆ ئەو کرێکارانەی داگیرکراون، ژنان کە هەموو ڕۆژێک ڕوبەڕوی زۆرداری و فاشیزم دەبنەوە و گەنجان کە پاشەڕۆژیان تاریکراوە، تاریکایەتی ڕووناک دەکەینەوە.

لە ڕۆژی دامەزراندمانەوە هەتا ئەمڕۆ تێکۆشانی بە بڕیاڕ ئەنجام دەدەین. لە ٩ـەمین ساڵی شەڕدا بەڵێن سەرکەوتن دەدین بە هەموو هاوڕێیانی نەمرمان.

لەم بار و دۆخەدا لێپرسینەوە لە فاشیز دەکەین. وەک هێزەکانی شۆڕشی یەکگرتوو داوا لە هەموو چەوساوەکان بۆ لێپرسینەوە لە فاشیز تەڤگرن. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و چیاکانی کوردستان گەریلاکانمان، مەفرەز-جەنگاوەرەکانمان لە شارەکان، هەر یەک لە ئەندامەکانمان لێپرسینەوەی ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژیانەی لە گەل کراوە، دەکات و قەڵای فاشیزم تێکدەدات.

لە ڕۆژی دامەزراندنمانەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ چەندین چالاکیمان ئەنجام داوە. لە تێکۆشانی چەوساواندا بووین بە ڕوناکی هیوا. لەسەر ڕێچکەی نەمران، دەواری فاشیزم هەڵدەوشێنینەوە. لەسەر ڕێچکەی ڕابەرمان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێکخراوتر، بەهێزتر و بڕیاڕدارترەبین.

لە کەسێتی کادرانی پێشەنگ و دامەرزرێنەران ئولاش بایراکاتارۆگلۆ، نوبار ئۆزانیان، دەلال ئەحمە، باران سەرحەت و ئولاش عادال دا بەڵین دەدەین بە هەموو شۆڕگێڕان کە لەسەر ڕێگەی شۆڕشی یەکگرتوو شەهید بوون، لە ساڵی نوێی شەڕدا لە دژی فاشیزم شۆڕشگێریمان زیاتر دەبێت، بە بێ ڕاوەستان لە دژی فاشیز تێدەکۆشین و سەردەکەوین."