هەبەدەهە: لە ئیزمیر کۆمپانیایەکی فاشیستەکان سووتێنرا
نەبەدەهە رایگەیاند کە یەکینەکانیان لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی کۆگای کۆمپانیای مەتاسوە کە لەگەڵ شارەوانی بە هاوبەشی کار دەکات چالاکیان ئەنجامداوە و زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
نەبەدەهە رایگەیاند کە یەکینەکانیان لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی کۆگای کۆمپانیای مەتاسوە کە لەگەڵ شارەوانی بە هاوبەشی کار دەکات چالاکیان ئەنجامداوە و زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
بزوتنەوەی شۆڕشی یەککگرتووی گەلان (نەبەدەهە) لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لە چوارچێوەی هەنگاوی "فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین"دا چالاکی ئەنجامدا.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە یەکینەکەیان لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا لەدژی کۆگای کۆمپانیای مەتاسوو کە لەگەڵ شارەوانی بە هاوبەشی کار دەکات چالاکیان ئەنجامدا، کۆمپانیاکە کە لەسەر ناوی سەردار ئاکسۆی تۆمارکراوە، رەنجی هەزاران کرێکار دەخوار، لەگەڵ رژێمی فاشیست هاوکاری دەکات و خاوەنی رستوران، هۆتێل و ناوەندی کاری زۆرە.
هەروەها راگەیەنرا کە لە ئەنجامی چالاکیەکەدا زیانێکی گەورە بەر کەلوپەل و ئامێرەکانی کۆمپانیاکە و ئۆتۆمبێڵەکان کەوتووە. نەبەدەهە باسی ئەوەشی کرد کە لەدژی فاشیزم چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.
ف.ق