هەبەدەهە: ئێمە ئاگرمان لە کارگەکەی باشاکشەهیر بەردا

جەنگاوەرانی حسێن ئاراسانی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ١٠ی حوزەیراندا کارگەیەکیان لە باشاکشەهیر سوتاندووە.

جەنگاوەرانی حسێن ئاراسانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە دژی گەلەکەمان تیرۆر ئەنجام دەدات. لە دوایین نمونەدا بەر لە رۆژێک لە سلێمانی رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان حسێن ئاراسانی بە هێرشێکی ناپاکانە تیرۆر کرد. دەوڵەتی فاشیست و کۆلۆنیالیست لە هەموو شوێنێک دەکرێتە ئامانجی هێرشەکانمان".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

" هەموو سەربازانی سیستم، دامەزراوە سیاسی و ئابووریەکان، چەتەکانیان، پشتیوانانی دەسەڵاتداریی فاشیست، تەریقەتە فاشیستەکان و سەرچاوە داراییەکانیان.. هەر هەموویان دەبنە ئامانج بۆ هێرشەکانی جەنگاوەرانمان. لەئێستا بەدواوە ئارامی و ئاسودەییان نابێت. دەبێت بەو ترسەوە بژین کە لە هەر سات و هەر شوێنێکدا دەچینە بەردەمیان.

ئێمە لە ئیستەنبوڵ/ ئیکیتەلیێ لە دژی کارگەیەکی پشتیوانێکی دەسەڵات چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا.

رۆژی ١٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٣٠ جەنگاوەرانمان کارگەیەکی پلاستیک و کارتۆن-پەڕاوگەیان لە کەرتی پیشەسازی ئۆرگانیز/ باشاکشەهیر ئاگر تێپەردا. بەرهەمەکانی کارگەکە کە سەر بە پشتیوانانی دەوڵەتی فاشیست بوو بە تەواوەتی لەناو برا و زیانێکی گەورە بەر کارگەکە کەوت.

ئەم سیستمە کۆلۆنیالیستە سەرمایەدارە و دەوڵەتە فاسیستەکەی بە دڵنیاییەوە دەڕوخێت. گەلە رەنجدەر و زەحمەتکێشەکەمان کە سەد ساڵە لە ژێر هەموو جۆرە دڕندەیی و داگیرکەریدا هێرشی گەورەی دەکرێتەسەر، بە دڵنیاییەوە ئازاد دەبێت. تا گەیشتن بە سەرکەوتن هەرگیز ناوەستین".

هـ . ب