HBDH: ڕزگاری بە شۆرشی یەکگرتوو دەبێت

ئەندامانی عومران فرتنای HBDH لە ئەستەنبوڵ بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و لەسەر دیوارەکان دروشمیان نووسی.

ئەندامانی عومران فرتنای سەر بە HBDH لە گەڕەکەکانی ئەستەنبوڵ بە بەشداری ئەندامە چەکدارەکانیان بڵاوکراوەیان بلاوکردەوە و لە سەر دیوارەکان دروشمیان نووسی و پانکارتیان بڵاوکردەوە.

ئەندامانی عومران فرتنای سەر بە HBDH لە ئەستەنبوڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد، بۆ هەڵوەشاندنی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە / مەهەپە و ئازادی گەلان پێویستە ئێمە دەست بە شۆرشی یەکگرتوو بکەین. هێزەکانی HBDH لەگەڵ گەریلاکانیان لە شار و شاخ شەڕی شۆرشگێری فراوانتر دەکەن.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لەناو رێزەکانی بزوتنەوەی شۆرشی یەکگرتوودا یەکبگرین. لە چیاکانی تورکیا و کوردستان گەریلایەتی شۆڕشی یەکگرتوو گەشتر بکەین و شەڕی شۆرشگێری خۆمان فراوان بکەین. با دەنگی ڕاپەرین لە گۆڕەپانەکان هێز بە شۆڕشی یەکگرتوو بدات و لە بەرانبەر دیکتاتۆری فاشیست با کۆڵانەکان ببن بە سەنگەرێکی بەهێزی چالاکیە شۆرشگێریەکان."

ف.ق