هەبەدەهەی ئەوروپا: نەورۆزی ٢٠٢٤ مێژووییە
کۆمیتەی هەبەدەهەی ئەوروپا پەیامی نەورۆزی بڵاوکردەوە و گوتی: "نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە ڕۆژی تێکۆشان دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی یەکپارێز و پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست و ڕەگەزپەرست".
کۆمیتەی هەبەدەهەی ئەوروپا پەیامی نەورۆزی بڵاوکردەوە و گوتی: "نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە ڕۆژی تێکۆشان دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی یەکپارێز و پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست و ڕەگەزپەرست".
بزووتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشی گەلان (هەبەدەهە)ی ئەوروپا پەیوەست بە نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە، نەورۆزی لە گەلانی بندەست و کرێکار و ژن و هێزە یەکگرتووە شۆڕشگێڕەکان و بەتایبەت لە گەلی کورد پیرۆز کرد و گوتی: "بە باوەڕ و بەرخۆدانەوە پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٤ دەکەین، بۆ ئێمەی تێکۆشەرانی ئازادی ئەم ڕۆژە گرنگییەکی مێژوویی هەیە".
هەبەدەهە ڕایدەگەیەنێت نەورۆز بۆ گەلی کورد گۆڕاوە بۆ ئاگری بەرخۆدان سەدان ساڵە، ئاماژە بەوە دەکات مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد درێژەی بە تێکۆشانی کاوە دا دژی زوحاکی سەردەم.
هەروەها هەبەدەهە دەڵێت: "پێویستە نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە ڕۆژی تێکۆشان دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی یەکپارێز و پاشڤەڕۆ و نەژادپەرست و ڕەگەزپەرست".
هەبەدەهە ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەڕێگەی سیاسەتی شەڕەوە لە کوردستان هێرش دەکاتە سەر هەموو دەسکەوتە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد، چیا و ڕووبار و دارستانەکانی تورکیا ڕادەستی کۆمپانیا ئیمپریالیستەکان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکە تیشکخراوەتەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، ڕێگە نادرێت چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرانی بکەوێت.
ئاماژە بەوە کراوە، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت بە سیاسەتی داگیرکاری لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، سیاسەتی چەوسانەوە دژی کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا، تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێت: "جەژنی نەورۆز لە گەلانی بندەست، کرێکار، ژن، هێزی یەکگرتووی شۆڕشگێڕ، بەتایبەت گەلی کورد پیرۆز بێت.
بژی نەورۆز!
دژی گۆشەگیری ئیمراڵی، ڕاپەڕن".