هەڵبژاردنە خۆجێیەکان: دەم پارتی لەسەر ئەزمیر و موغلە و بالیکەسیر بڕیاری دا

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریدا لە ئەزمیر و موغلە و بالیکەسیر لە ناوەند و هەموو ناوچەکانیان بە کاندیدی خۆی بەشداری هەڵبژاردن بکات.

بەگوێرەی بڕیاری نوێی دەم پارتی پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ ی ئادار، بێجگە لە شارەوانی شاری مەزنی ئەزمیر و شارەوانی شاری مەزنی بالیکەسیر و شارەوانی شاری مەزنی موغلە لە هەموو ناوچەکانی ئەو شارانەش، دەم پارتی بە کاندیدی خۆی بەشداری هەڵبژاردن دەکات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، دەم پارتی لە شاری ئەزمیر و هەموو ناوچەکانی کاندیدەکانی دەستنیشان کردووە. ڕاگەیاندرا کە ئاکین بەردال دەبێتە کاندیدی شاری مەزن. ناوی کاندیدی دووەم هێشتا دیار نییە.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی بالیکەسیر محەمەد ڕەئوف کۆجامان و نازلی بایباسن. کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی موغلەش یوسف ئۆڵوداغ و جاندان سوسۆین.