هەڵبژاردن لە خەلفەتی دووبارە دەبێتەوە

لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا، بەبۆنەی ناڕەزایەتی ئاکەپە بڕیاردرا دووبارە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکرێتەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە هەڵبژاردنی شارەوانی خەلفەتی شاری ڕحا لە ٣١ی ئاداردا ٩٠٦ دەنگی بەدەستهێنا.

بەڵام بە هۆی  ناڕەزایەتی ئاکەپە بڕیاردرا هەڵبژاردن دووبارە ئەنجام بدرێتەوە. ئاکەپە دەنگی نایاسایی وەک بیانوو هێنایەوە و داوای ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی کردووە، تانەکەی لە لایەن لێژنەی کارگێڕییەوە قبوڵکراوە و بڕیاریدا جارێکی دیکە هەڵبژاردن لە شارەکە بکرێتەوە.