هەدەکە: ئامادەین بەرپرسیارێتیی پێویست بگرینەئەستۆ
هەدەکە دەربارەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. هەدەکە ڕایگەیاند بانگەوازەکە گرنگە و گوتی: "ئامادەین بەرپرسیارێتیی پێویست بگرینەئەستۆ".
هەدەکە دەربارەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. هەدەکە ڕایگەیاند بانگەوازەکە گرنگە و گوتی: "ئامادەین بەرپرسیارێتیی پێویست بگرینەئەستۆ".
کۆنگرەی یەکسانی و دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، ڕاگەیاندراوەکە زۆر گرنگە و دەڵێت: "بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ ی شوبات، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک زۆر گرنگ دەبینین. بۆیە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هاوکات بۆ هەموو کۆمەڵگە و هێزە ڕێکخراوەکانە".
"ئێمە بەرپرسیارێتیی پێویست دەگرینەئەستۆ"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " کۆنگرەی یەکسانی و دیموکراتیکی گەلان بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی سیاسی، بەرپرسیارێتی پێویست دەگرینەئەستۆ. بۆ ئەوەی کەلتووری دیموکراتیک باڵادەست بێت، پێویستە هەنگاوی پێویست بنرێت. بۆ ئەوەی ئاشتی بە کۆمەڵایەتی ببێتەوە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان، بزووتنەوەکانی زەحمەتکێشان و ژنان و گەنجان و ژینگەپارێزی و گەل و باوەڕەکان، پێکەوە بەرپرسیارێتی پێویست بگرنەئەستۆ".