هەدەپە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد و وتیان: "هیوادارین جەژنی قوربان لە هەموو جیهان ببێتە مایەی تەندروستی، ئاشتی، ئارامی، دادپەروەری و برایەتی."

پەروین بوڵدان و میدهاد سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە جەژنی قوربانی ٢٠٢١ لەناو بارودۆخێکی سەختدا، لەگەڵ زۆر ناحەقی، زوڵم، شەڕ، داگیرکەری، کۆچبەری و کاریگەری قوڕسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێشوازی دەکەین. لەلایەک ئاڵۆزی، تاڵان، گەندەڵێ و زۆردەستی دەسەڵات، لەلایەن هەژاری، کۆچبەری، بەرخۆدان و داواکاری ئازادی و یەکسانی ژێردەستەکان هەیە. لە جێگەی برایەتی، دوژمنایەتی، لە جێگەی ئاشتی، شەڕ، لە جیاتی یەکسانی، ناحەقی لەسەر گەلان دەسەپێنرێت.

بە تایبەتی جەژنی قوربان و بە گشتی هەموو جەژنەکانی مرۆڤایەتی پشت بە رۆحی ئاشتی، ئارامی و پشتگیری دەبەستنن. بۆیەش لە مێژووی شارستانیدا پیرۆزن. ئێمە جەژنی قوربانی ٢٠٢١ بە واتا پیرۆزەکەی، بە رۆحی پیرۆزی کۆمەڵایەتی، پیرۆز دەکەین. ئێمە ناحەقی سەر گەلان قبوڵ ناکەین. ئێمە زوڵم لەسەر گەلەکەمان و لەسەر پارتەکەمان قبوڵ ناکەین.

ئێمە دەمانەوێت کە بە تێکۆشانی هاوبەش، ئەم جەژنە بە دڵێکی ئارام پیرۆز بکەین. بە تێکۆشان و یەکێتی فشار و تاجی دەسەڵاتدارەکان هەڵدەوەشێنین. ئێمە لەم جەژنەدا پشتگیری یەکتری بکەین، ببینە هاوخەمی ئازار و ناخۆشی یەکدی و برینەکان تیمار بکەین. دەمانەوێت پێکەوە سەربکەوین.

بە نۆنەی جەژنەوە، داوای ئاشتی، ئارامی و تەندروستی بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەخوازین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی رۆژی خۆش، ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی و برایەتی. ئێمە جەژنی قوربانی گەلەکەمان لە دڵ و گیانەوە پیرۆز دەکەین. زۆر جەژن پێکەوە دەبینین!"

ف.ق