ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هەدەپە وتی:
" نوێنەری ئێمە عومەر فاروق گەرگەر لێغلوو دوێنێ لەکاتێکدا لە مالەکەی خۆیدا لە ئەنکارا بوو، پۆلیس بە زەبرو لێدانی دەستگیری کرد. دوای دەستگیرکردن بۆ کۆنتڕۆڵی تەندرووستی ناوبراویان برد بۆ نەخۆشخانەی حکوومی قازی مووستەفا کەمال. دوای ئەوەی کە برا بۆ نەخۆشخانە لەسەر ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری وەرگیرا، ڕاگەیەنرا کە ئازاری دڵ و سینگی هەیە و هەناسەی تووند دەبێت.
سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێوەبەری ئێمە بە شێوەیەک لەسەر بابەتەکە ڕاوەستەی کردووە و سەردانی وەزارەتی دادیان کردووە ، بەڵام ئێمە نازانین ئیستاکە نوێنەرەکەی ئێمە لەکوێیە و دۆخی تەندرووستی چۆنە. دەبارەی دۆخی گەرگەر لێۆغلوو دەبێت بەخێرایی ڕای گشتی ئاگادار بکرێتەوە."
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هەدەپە ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە.
ک-ش