هەدەپە یادی قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکانی کردەوە

هەدەپە یادی ئەو قوربانییە ئەرمەنییانەی کردەوە، کە لە کۆمەڵکوژیی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ دا جینۆساید کران.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، یادی ئەو کەسانەی کردەوە، کە لە جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥دا گیانیان لەدەستدا.

ڕاگەیەندراوەکەی هەدەپە:

"هیچ ناسنامە، زمان، کولتوور، یان باوەڕێک و ئتنیک و نەتەوەیەک نییە، کە لەسەر ئەم خاکە لە سەرووی ئەوی ترەوە بێت. ئەم ڕاستییە تا ئێستا وەک ڕاستییەکی گشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی قبوڵ نەکراوە. وەستانەوە لە دژ بەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش و یەکسان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی. ئێمە بەو هەست و بیرکردنەوەیەوە،  وەک گەلانی کۆن و دێرینی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا، خۆمان بە بەشداری ئازاری ۱۰۸ ساڵی دەزانین و بە دڵتەنگی و ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە، کە لەو پرۆسەیەدا گیانیان لەدەستداوە."

ژ.ت