هەدەپە: ئێمە دوا قسە دەکەین
هەدەپە لە ئەنجامنامەى کۆنفرانسی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی دیموکراتیکدا وتی، "لە دژی قەیوم ئێمە دوا قسە دەکەین".
هەدەپە لە ئەنجامنامەى کۆنفرانسی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی دیموکراتیکدا وتی، "لە دژی قەیوم ئێمە دوا قسە دەکەین".
ئەنجامنامەى کۆنفرانسی بەڕێوەبەریی خۆجیی دیموکراتیکی هەدەپە لە ٢٦ی ئەیلول بە دروشمی "کاتی هەڵوەشاندنەوەى رژێمی قەیوم و بونیاتنانی بەرێوەبەریی خۆجێی دیموکراتیکە"، کە کرابووە دیاری بۆ دەنیز پۆیراز، بڵاوکرایەوە.
لە ئەنجامنامەکەدا لەبارەی قەیومەکانەوە هاتووە، "رژێمی قەیوم لە رووی عەقڵییەتەوە پلانی دووەمی چاکسازییەکانی رۆژهەڵات (شارک ئیسلاحات)ە. کاتێک مرۆڤ لە کار و کرداری قەیومەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ دەڕوانێت، ئەوە دەبینێت، کە بابەتەکە هەڵمەتێکی سیاسی و ئیداریی بەرنامە بۆ دانراوە، کە لە دژی ناسنامە و بەهاکانی کوردان بەڕێودەچێت، بەڵام ئەو رژێمە کە هیچ هێرشێک نەماوە بیکاتە سەر کوردان، ئەمڕۆ کاریگەریی کردووەتە سەر تەواوی تورکیا".
لە درێژەدا هاتووە، "لە هەموو هەلومەرجێکدا ئێمە لە دژی ئەو هێرشانە نوێنەری ئەو رێگا و رێچکە سیاسییەین، کە خاوەنداری لە ئیرادە و ورەی خۆی دەکات. ئێمە چاوپۆشی لە قەیومەکان ناکەین و تێکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان درێژە پێدەدەین، بەبێ ئەوەى لە هێزی خۆمان هەنگاو بۆ دواوەوە بنێین، چونکە لە دژی قەیوم ئێمە دوا قسە دەکەین".
لە ئەنجامنامەکەدا لەبارەی بەڕێوەبرەیی خۆسەرەوە هاتووە، "لە دژی سیستمی گوشار و سنووردانان، کە ئیدارەی ناوەندی دەیەوێت بەسەر بەڕێوەبەریی خۆجێیەدا بیسەپێنێت، ئێمە بە پێداگری و بەردەوامی داکۆکی لە خۆسەری دیموکراتیکی بەڕێوەبەریی خۆجێی دەکەین".
ژ.ت