هەدەپ ڕۆژی زمانی لازی پیرۆز کرد
هاوسەرۆکانی کۆمیسیۆنی گەل و بیروباوەڕی هەدەپ ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە ڕۆژی زمانی لازییان پیرۆز کرد.
هاوسەرۆکانی کۆمیسیۆنی گەل و بیروباوەڕی هەدەپ ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە ڕۆژی زمانی لازییان پیرۆز کرد.
هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی گەل و بیروباوەڕی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) یوکسەل موتلو و مەحفوز گولەریوز بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ٧ی تیشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانی زمانی لازە پیرۆز کرا.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی زمانی لاز بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی کولتوور و زمانی لاز دەستنیشان کراوە و لە درێژەی قسەکاندا وترا: "بۆ پاراستنی زمانی دایکی لە تورکیا و ئازادییان ئێمە داواکاریەکانمان دووپاتدەکەینەوە. دەبێت هەموو بەربەستەکان لە بەرامبەر زمانی دایکی لا ببرێت پشتیوانی لە زمانی دایکی بکرێت".