هه‌ده‌په: له كوردستان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێمای كۆمه‌ڵكوژییه
كۆمسیۆنی منداڵانی هه‌ده‌په سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان و رایگه‌یاند، "له كوردستان ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان هێمای كۆمه‌ڵكوژین".
كۆمسیۆنی منداڵانی هه‌ده‌په سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان و رایگه‌یاند، "له كوردستان ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان هێمای كۆمه‌ڵكوژین".
هاووته‌بێژانی كۆمسیۆنی منداڵانی هه‌ده‌په نورای توركمه‌ن و حسێن كاچماز، نوێنه‌رانی كه‌سك، ئه‌یتم سه‌ن و ئیهه‌ده له‌سه‌ر پرسی كوشتنی ئه‌فه ته‌كته‌كین له په‌رله‌مان كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد، كه ئه‌فه ته‌كته‌كین له ١١ ئه‌یلولدا به ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش كوژرابوو و له باره‌ی ئه‌و كوشتنه‌شه‌وه باوكی ته‌كته‌كین به به‌رپرسیار ناسێنرابوو.
كاچماز سه‌رنجی بۆ سه‌ر تیرۆری ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تورك له كوردستان راكێشا و وتی، "له‌وانه یه‌ك دانه‌یان نه‌بێت"، ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی تورك به گشتیی له كوردستان منداڵانی كورد ده‌كوژن.
كاچماز وتی، "ته‌نیا ئه‌و دیمه‌نه‌ی له كوردستان هاتوه‌ته ئاراوه، ده‌ریده‌خات كه مه‌كینه‌كانی كوردستان بوونه هۆكاری چ كاره‌ساتێك. ئه‌م لیسته به‌داخه‌وه به‌م جۆره نامێنێته‌وه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان به به‌رده‌وامی ده‌بنه هۆكاری كوشتن و برینداربوون".
كاچماز له‌و لیسته‌وه ده‌ستیپێكرد كه ئاماده‌یان كردوه و باسی له‌وه‌كرد، لیسته‌كه به پێی رووداوه‌كانی نێوان ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٢٢ ئاماده‌كراوه، له نێوان ئه‌و ساڵانه‌دا ٩٤ رووداو تۆمار كراون، له‌و رووداوانه‌دا ٢٤یان منداڵ به گشتیی ٥٦ كه‌س كوژراون و ٢٢ یان منداڵ به گشتی ١٤١ كه‌س برینداربوون، هاوكات میرحاج میرئۆغڵوی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ و عه‌بدولغه‌فار دایانی به بیرهێنایه‌وه كه به ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان كوژرابوون.
كاچماز وتی، "زۆر جار دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه و روودانیان له هه‌مان جوگرافیا دۆخێكی روون ده‌خاته به‌رچاو. ده‌ریده‌خات كه ئه‌وانه چۆن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد ل ناو په‌یوه‌ندییه‌كی هۆكار و ئه‌نجامدان".
كاچماز به بیریهێنایه‌وه كه له دۆسیه‌ی كوشتنی ئه‌فه ته‌كته‌كین باوكی ئه‌و به برپرسیار دانراوه، تاڕاده‌یه‌ك له سه‌رجه‌م رووداوه‌كاندا ئه‌و رێكاره ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌و پۆلیسانه‌ی به‌رپرسن له كوشتنه‌كان سزا نادرێن.
كاچماز له درێژه‌دا وتی، "تۆرۆسه سپیه‌كان له بیره‌وه‌ری كوردداندا وه‌ك هێمای كوشتن جێگیر بوون. له‌م كاته‌دا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش وه‌ك هێمای كوشتن له بیره‌وه‌ری كوردداندا ده‌مێننه‌وه".
هـ . ب