هه‌ده‌په و هه‌ده‌كه: جیاكاری له نێوان كۆچبه‌راندا مه‌كه‌ن!
هه‌ده‌كه و هه‌ده‌په رایانگه‌یاند، "ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو په‌نابه‌رانی ئۆكرانیادا بكه‌نه‌وه، له نێوان په‌نابه‌راندا جیاكاری و نه‌ته‌وه‌چێتی مه‌كه‌ن".
هه‌ده‌كه و هه‌ده‌په رایانگه‌یاند، "ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو په‌نابه‌رانی ئۆكرانیادا بكه‌نه‌وه، له نێوان په‌نابه‌راندا جیاكاری و نه‌ته‌وه‌چێتی مه‌كه‌ن".
كۆمسیۆنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ئه‌نجومه‌نی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌باره‌ت به دۆخی په‌نابه‌ران له شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا له ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
هاووته‌بێژی كۆمسیۆنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی هه‌ده‌په وه‌لی ساچلك باسی له‌وه‌كرد كه له شه‌ڕ ئۆكرانیا، زۆر مرۆڤ له شوێن و زێدی خۆیان هه‌ڵكه‌نراون. ساچڵك راگه‌ینراوی پۆڵه‌ندای كه باسی له‌وه‌كردبوو، "ده‌رگاكانمان بۆ كۆچبه‌رانی ئۆكرانیا كراوه‌ن" به بیر هێنایه‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "هه‌ر ئه‌و پۆڵه‌ندایه چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌رانی كورد ده‌كرد و نه‌یانده‌هێشت بپه‌ڕنه‌وه. له‌نێوان په‌نابه‌راندا هه‌ڵاواردن و جوتپێوانهیی ده‌كه‌ن. كۆچبه‌رانی ئۆكرانیا كاتێك ده‌چنه هه‌ر وڵاتێك به‌رامبه‌ریان هیچ ئاسته‌نگێك ساز ناكرێت. ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه دڵخۆشین. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌فریقیه‌كان كه ره‌نگی پێستیان ره‌شه، هه‌ڵسوكه‌وتێكی جیاواز و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ ده‌كرێت. بۆردومانكردنی په‌ناگه‌كانی ئۆكرانیا و رۆژئاوا جیاوازیان له نێواندا نییه و وه‌ك یه‌كن".
له ئه‌نجومه‌نی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی هه‌ده‌كه زه‌ینۆ بایرامۆغڵوش وتی، كه به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و منداڵان پێویسته ئه‌وروپا ده‌رگاكانی بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران بكاته‌وه. بایرامئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد، كه له شه‌ڕدا زیاتر ژن و منداڵ ده‌كوژرێن و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "بێ ئه‌وه‌ی جیاكاری و جیاوازی له نێوانیاندا بكه‌ن، پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌رگاكانی خۆیان به‌ڕووی هه‌موو په‌نابه‌راندا بكه‌نه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسن له‌و شه‌ڕه. وه‌ك هه‌ده‌كه داواكاریمان ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنرێت".
هـ . ب