هەڵۆکانی میزۆپۆتامیا لە ئەدەنە و مێرسین لە دامەزراوە نەوتییەکانیاندا

هەڵۆکانی میزۆپۆتامیا ڕایانگەیاند، کە لە ١٠ی ئابدا لە دامەزراوەی نەوتی مێرسین و لە دامەزراوەی نەوتی یۆمورتاڵیکالە ئەدەنە دراوە.

هەڵۆکانی میزۆپۆتامیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

ڕەگەزپەرستە فاشیستەکانی تورک کە گەلی کورد و ئەرمەنی و ڕۆمانی کۆمەڵکوژ کرد، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێک هێرش دەکەن. لە ئیزمیر و کۆنیه هێرش کرایە سەر گەلی کورد و چەندین کورد و عەرەب و ئەفغانیش روبەروی هێرش بوونەوە. ئەمە نیشانی دەدات کە ڕەگەزپەرستی چۆن لە دژی ئێمە هەیە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە گەنجانی تورک بەرەو نەژادپەرستی دەبات و دەیەوێت گەلان لەدژی یەکتری شەڕ بکەن.

ئێمە هەڵۆکانی میزۆپۆتامیا بڕیارمانداوە ئەوانەی پشتگیری ئەم ئایدیۆلۆژیا ڕەگەزپەرستە دەکەن و ئەم ڕژێمە فاشیستە لەسەرپێ دەهێڵنەوە، ئامانجی ئێمە دەبن.

لە ١٠ی ئابدا، ئێمە لە بنکەی نەوتی مێرسینمان داوە. هەر لەو شەوەدا ئێمە چالاکیمان لەبەرانبەر دامەزراوەی نەوتی یومورتالیکی ئەدەنە ئەنجامدا. ئەو گورزەی کە بە ئابووری ڕەگەزپەرستی تورکمان داوە، لەلایەن ئەردۆغان و باخچەلی شۆڤێنییەوە شاردراوەتەوە و ئەوەی کە ناتوانن بشارنەوە پێچەوانە دەکەنەوە. دەبێت شۆڤێنییەکان بزانن کە ناتوانن لە چنگی هەڵۆکانی میزۆپۆتامیا دەرباز ببن و ناتوانن لە بەرانبەر گورزەکانمان خۆیان بگرن."

ف.ق