هێلین ئەڤریم سۆمەر: ئەڵمانیا پشتگیری لە راسترەوەکانی تورک دەکات

سۆمەر رایگەیاند کە بڕیاری قەدەغەکردنی بزوتنەوەی راسترەوەکان لە ئەڵمانیا ساڵێکە جێبەجێ نەکراوە و وتی، " حکومەتی ئەڵمانیا پێویستە دەست لەم هەڵوێستەی هەڵگرێت کە پشتگیری لە راسترەوە تورکەکان دەکەن و بڕیاری پارلەمان ئەڵمانیا نەکاتە قوربانی پەیوەندیەکانیان."

هێلین ئەفریم سۆمەر پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، بەبیریهێنایەوە کە پەرلەمەنای ئەڵمانیا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ قەدەغەکردنی بزوتنەوە نەژادپەرستەکان ڕەشنووسێکی قبوڵ کردبوو. بەڵام ساڵێکە تێپەڕیوە و بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

هێلین ئەفریم سۆمەر لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا واز لە هەڵوێستی خۆی بهێنێت راسترەوە تورکەکان لە ئەڵمانیا و واز لە سیاسەتی خۆی بهێنێت بۆ کە ئەم بابەتە دەکاتە قوربانی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا و حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی ناتوانن بڕیاری پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا دەرکراوە و داوای قەدەغەکردنیان کردووە پشتگوێ بخەن.

بەپێی بڕیارەکە فیدراسیۆنی کۆمەڵەی نەتەوەپەرستانی تورکیای دیموکراتیکی ئەڵمانیا (ADUTDF)، یەکێتی کەلتوری ئیسلامی تورک (ATIB)  و یەکێتی کۆمەڵەی کەلتوری تورکیا لە ئەوروپا (ATB) دەستبەجێ قەدەغە دەکرێن.

ئەم سێ ڕێکخراوە توندڕەوە لایەنە توندڕەوە تورکەکانی دیکەش لەنێو خۆیاندا جێ کردووەتەوە. چ ئەڵمانی و چ بیانی، بە هەر شێوەیەک پێویستە لایەنە توندڕەوەکان قەدەغە بکرێن."

ف.ق