هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە لینز پیرۆزکرا
کوردستانیان لە شاری لینز بە جۆشوخرۆشەوە ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان بەرزڕاگرت.
کوردستانیان لە شاری لینز بە جۆشوخرۆشەوە ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان بەرزڕاگرت.
کوردستانیان لە شاری لینزی نەمسا، بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، چالاکییەکیان ڕێکخست.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە لینز، لە پارکی لینز ئۆتینشایم بەڕێوەچوو. سەدان کوردستانی لە ئاهەنگەکە بەشداربوون.
گۆڕەپانی چالاکییەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، مەعسوم کۆرکماز ڕازێنرایەوە. چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاش پێشکەشکردنی وتەکان دەربارەی واتای ئەم ڕۆژە و پەرەسەندنە سیاسییە هەنوکەییەکان، ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.