هەپەگە: ٢ درۆن، رادارێک، کامێرایەکی چاودێری لەناوبران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مەتینا و زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ٢ درۆن، رادارێک، کامێرایەکی چاودێری و سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبران.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکیەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەڕێمی مەتینا؛

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە حەفارەیەکی، کامێرایەکی چاودێری حەراری و رادارێکی داگیرکەران درا. لەو چالاکیەکەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا، رادارێک، کامێرایەکی چاودێری حەراری و سەنگەرێک لەناوبران و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٢٠ ٢ ١٤:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دوو درۆنی بۆمبرێژکراو کە بەرەو توندێلەکانی شەڕ ئاراستەکرابوو، لەناوبران.

٢١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەراندرا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. هێزەکانی یەژاستار لە هەمان کاتدا تەقەمەنی داگیرکەرانیان لەناوبرد.

٢١ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیان دا، کە دەستیان بە جموجۆڵ کردبوو.

٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:١٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی ئامێدی بە چەکی سوک لە داگیرکەران کە دەستیان بە جموجۆڵ کردبوو. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢١ و ٢٣ ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە گازی کیمیایی و ٥ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٣ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساخی جودی دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٢٢ و ٢٣ی حوزەیران لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی کۆلیت، شەهید شەریف، نەقەبی بەربزن ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ، دەرگەلێ، بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی بەرخودانی زەنگل و خێرێ ٢ جار، بە گشتی ٢٠ جار ئەو ناوچانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٣ی حوزەیران هەڕێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".

هـ . ب