سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی کۆبانێ

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی کۆبانێ، بەو هۆیەیەوە ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندەکان کەوتەوە.

هێرش بۆسەر کۆبانێ

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆردوومانکەری سوپایی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندەکانی گولتەپە و باخدیکی لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کرد.

ڕاگەیاندرا لە کاتی ڕوودانی هێرشەکەدا جوتیاران خەریکی کاروباری کشتوکاڵکردن بوون لە نێو زەویەکانی خۆیاندا.

هەر دوای هێرشەکە ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵیکاندا کەوتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە نیە.