هەپەگە: لە شاخی بەهار ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر بەسزاگەیەندران

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە چالاکی لە دژی داگیرکەراندا دوو سەربازی تورک بەسزا گەیەندران.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٠٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە ئۆتۆمبێلێکی کەلوپەلی لۆجستی داگیرکەران درا.

٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛                 

٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا. دوای چالاکیەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛

٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی رۆست، خنێرەی سەروو، لۆلان، سنین، شەهید شەریف ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەشێ، زێڤکێ، رێبینێ، یەکمالێ، زەنگیل، شاخی رەشید، دەشتی کافیا، گرێ، سیسەر، سێدارێ ١٩ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا و شێلازێ ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار؛ بە گشتی ٣٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٦ و ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، شاخی شەکیف و لۆلان ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆلکا، دەرگەلێ ٧ جار بە گشتی ٢٨ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران".