هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا

لە هەرێمی کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە چەک و مووشەک هێرشی کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی میدیای عێراقییەکان، شەوی ڕابردوو بزووتنەوەی "مقاومەی ئیسلامی عێراق" بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە شارۆچکەی هەریر نزیک لەهەولێر کردووە ئامانج، هەروەها بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە شەدادییە لە باشووری حەسەکە بەئامانج گیراوە.

هەمان سەرچاوه باسی لەوەکرد که هێرشەکان به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ئەنجام دراون و دوترێت:"بنکەی شەدادییه به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەته ئامانج، بنکەیەکەی دیکە لە هەڕیریش به دوو مووشەک کراوەته ئامانج."

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان بەدەست نەکەوتووە.