هەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدرۆ دەخاتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دووپاتی کردەوە، بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەبارەت بە شەهیدبوونی ١٢ شەڕڤانمان لە ١١ و ١٢ ی حوزەیران، دوورە لە ڕاستییەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دووپاتی کردەوە، بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەبارەت بە شەهیدبوونی ١٢ شەڕڤانمان لە ١١ و ١٢ ی حوزەیران، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
"بەگوێرەی بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێزەکانمان لە ١١ ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنی دژی بارەگایەکیان لە ڕۆژئاوای فورات ئەنجامداوە، لە وەڵامی ئەواندا لە ١١ و ١٢ ی حوزەیران، ١٢ شەڕڤانمان شەهید بووە. ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە".