هەواڵگری عێراق: لەماوەی یەک هەفتەدا سەدان تیرۆرست و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون

بەپی ڕاگەیاندروای ئاژانسی هەواڵی عێراق: "لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی ٤٠٠ تیرۆریست وبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون وەهەروەها 22 کلیۆ کریستاڵیش دەستی بەسەردا گیراوە .

ئاژانسی هەوالگری وبەدواداچونی فیدراڵی عیراق، ئەمرۆ لەراگەیاندراویکدا بڵاویکردەوە: لەماوەی هەفتەی رابردودا لە بەغدا و بەشیکی دیکە پاریزگاکانی عێراق،  توانراوە ٨٣ تیرۆریت و٣١٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن، هاوکات دەستیش بەسەر ٢٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گیراوە، وە هەروەها توانراوە  ١٠٤  چەک و بۆمی چێنراو کرا و نزیکەی ٤٠٠ هەزار حەبی بێ هۆشکەریش دەستی بەسەردا بگرن.

 

هاوکات هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا رێگری لە زیاتر لە ١٥٠ هەوڵی نایاسایی کراوە کە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ئابوری ووڵات هەبووە.