هەوڵدانی ڕۆبۆسکی: سیاسەتی شەڕ ڕێگا بۆ هێرشەکان خۆش دەکات

هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، کە سیاسەتەکانی شەڕ ڕێگا خۆشکەرن بۆ هێرشەکان و وتی "تاوەکو کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی ئاشکرا نەکرێت، هەوڵدانی دیموکراسی سودی نابێت"

هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی لە ١١٦مین مانگدا، لە ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (IHD) لە ئەنقەرە، سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس کۆمەڵکوژکران کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

نورای چەڤیرمەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی IHD و سەڤیل تورگوت هاوسەرۆکی لقی IHD ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون. سەڤیل تورگوت لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد.

تورگوت ڕایگەیاند کە ماوەی ١١٦ مانگە داوای دادپەروەری دەکەن، بەڵام نە دەوڵەت و نە میکانیزمی نێودەوڵەتی دەنگی ئەوان نابیستن. تورگوت ئاماژەی بەوەکرد، کە شەڕ سیستمێکی داگیرکەریە و ڕێگا بۆ ئاڵۆزی نوێ دەکاتەوە و وتی:"ئەوانەی دەزانن کە سزانەدان زاڵە، بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی دوژمنکارانە. ئەوەی ئازاری خەڵک دەدات دەبێتە هۆی ئەنجامدانی تاوان، قسە و هەڵوێستی سیاسەتمەدارانە"

تورگوت داوای کرد کە دەست لە سیاسەتی شەڕ هەڵبگیرێت کە بنەمای هەموو کۆمەڵکوژییەکانن و وتی:"ئەرکی دەسەڵات ئەوەیە کە ئەنجامدەرانی هەموو تاوانەکان ئاشکرا بکات. سیاسەتی بێسزادان کۆتایی پێبهێنێت."

تورگوت ڕایگەیاند، هەتا دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی جێبەجێ نەکرێت دادپەروەری لە تورکیا جێگیر نابێت و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "بە بەردەوامی لە دژی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، توندوتیژی و شەڕی ئازادی و لەناوبردنی ژیانی مرۆڤ و کوشتار مافی ناڕەزایەتی خۆمان بەکاردەهێنین. تا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ڕوون نەبێتەوە، ئەوەی ڕوویداوە بە خەڵک نەگۆترێت، لە سیاسەتی تورکیادا دیموکرسی و مەدەنیبوون دروست نابێت."

ف.ق