هەوڵێکی هێرشکردن بۆ سەر بارەگای هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە
ژنێک کە ناسنامەی نەزانراوە، هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر بارەگای هاوبەشی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز.
ژنێک کە ناسنامەی نەزانراوە، هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر بارەگای هاوبەشی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز.
ژنێک کە ناسنامەکەی نەزنراوە، ٣ بوتڵی شوشە کە تەقەمەنی و مادەی سوتانی تێدا بوو، لەبەردەم بارەگای هاوبەشی ڕێکخستنی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لەسەر شەقامی جەمال گورسەل لە ناوچەی سەیحان لە ئەدەنە دادەنێت. ناوبراو لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی دێتە بەردەم دەرگاکە و شوشەکان لەوێ دادەنێت. ژنێک گومان لەم ڕەوشە دەکات و زانیاری دەداتە پۆلیس. پاشان ژمارەیەک پۆلیس گوزرانەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت تەقەمەنی و مادەی سوتاندن لەنێو شوشەکان هەبوون.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەدەنە، محەمەد کاراکیش، لەم بارەیەوە گوتی: " لە دەوروبەری کاتژمێر 10:30، ژنێک لە دەرگای دا. پاش ئەوەی دەرگای بۆ نەکرایەوە، ١٥ خولەک لەسەر قادرمەکان وەستا. دواتر شوشەکانی لە جانتاکەی دەرهێنا و لەبەردەم دەرگا داینا و ڕۆیشت. ژنەکە وەختێک دێتە ژوور لە زەنگ دەدات، بەڵام کارمەندێکی ئێمە گومان لە ژنەکە دەکات و دەرگا ناکاتەوە. پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان کرد. ئێمەش سکاڵامان کردووە".
ئەم ڕووداوە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە، ژنەکە لەو نێوەدا بە ڕەحەتی دەگەڕێت. بەپێی زانیارییەکان، هێشتا ئەم ژنە دەستگیر نەکراوە. بڕیار بوو هەدەپە کاتژمێر 16:00 چالاکی ئەنجام بدات، جێی سەرنجە ئەم ڕووداوە پێش ئەنجامدانی چالاکییەکە ڕوویداوە.
جێی بیرخستنەوەیە، داعش لە ١٨ ی گوڵانی ٢٠١٥ هێرشی بۆمبی کردە سەر هەمان بارەگا. لە هێرشەکەدا، ٧ کەس بریندار بوون.