هونەرمەند ئەمەل چیفتچی خرایە زیندان

هونەرمەند ئەمەل چیفتچی کە لە ئامەد دەستگیرکرا، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخستن" گیرا.

هونەرمەندی کورد ئەمەل چیفتچی سەرلەبەیانی بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چووە نەخۆشخانەی ئامەد، بە پاساوی هەبوونی بڕیاری گرتن لەسەری، دەستگیرکرا. ئەمەل چیفتچی بە پاساوی لێپرسینەوەکانی لە ئەنقەرە و ئێلح، دەستگیرکرا؛ پێشتر بە پاساوی قسەی گەواهیدەری نهێنی ئولاش، ئیفادەی لێ وەرگیرا. چیفتچی لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە (SEGBÎS) پەیوەندی بە دادگای ئامادەوە کرد، بە پاساوی هەبوونی قسەی گەواهیدەرێکی نهێنی لە دژی وی، تۆمەتبار کرا. 
چیفتچی لە چوارچێوەی کاری چاند و هونەردا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخستن" ئیفادەی لێ وەرگیرا، بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگای یەکلاکردنەوە و سزا کرا.
پاساوی تۆمەتبارکردن، وتەی گەواهیدەرێکی نهێنییە
چیفتچی لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە لە دادگای یەکلاکردنەوە و سزای ئێشکگری ئەنقەرە ئیفادەی لێ وەرگیرا. وتەی گەواهیدەری نهێنی، ڕاپۆرتە داراییەکانی (MASAK)، ڕاپۆرتە شیکارییەکانی (HTS)، میوان‌بوون لە هۆتێلەکان لە چوارچێوەی کاری چاند و هونەری، مژاری تۆمەتبارکردنی ئەمەل چیفتچی بوون لە دادگا. 
دەبێت دەمودەست نەشتەرگەری بۆ بکرێت
چیفتچی و پارێزەرەکانی، ڕاپۆرتە تەندروستییەکانیان پێشکەش کرد کە دەیسەلمێنن شێرپەنجەی مناڵدانی هەیە، دەبێت دەمودەست نەشتەرگەری بۆ بکرێت. هەرچەن دەستنیشان کرا کە نەخۆشخانەی ڕێزانی حکومی کە چیفتچی تێدا چارەسەر دەکرێت، شوێنی هەمیشەیی ئەوە، بەڵام دادگا بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرد. هەروەها زانراوە، چیفتچی نەخۆشی هەڵاوسانی غودەی هەیە. 
ئەمەل چیفتچی گیرا و ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئامەد کرا.