هەزاران کەس لە لیڤەرپول نەورۆزیان لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد

بەدەستپێشخەری کوردانی دانیشتووی لیڤەرپول لە ولاتی بەریتانیا و کۆمەلەی کوردی ئەو شارە، ئێوارەی دوێنێ سێشەمە ۲۱/۳/۲٠۲۳ نەورۆزی کوردەواری و ئازادی و بەرخودان پیرۆز کرا .

بەدەستپێشخەری کوردانی دانیشتووی لیڤەرپول لە ولاتی بەریتانیا و کۆمەلەی کوردی ئەو شارە، ئێوارەی دوێنێ سێشەمە ۲۱/۳/۲٠۲۳  نەورۆزی کوردەواری و ئازادی و بەرخودان پیرۆز کرا .

هەریەک لە رەمزی کارتاڵ، ئیلهام ئەحمەد، فەلەکناس ئۆجا و هاوسەرۆکی پەژاک سیامەند موعینی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی لیڤەرپوول بون و لە رێگەی ڤیدیۆیەوە پەیامیان بۆ ئامادەبوان هەبوو .

هەروەها پەیامی هاوسەرۆکی ناوندی کورد لەبەریتانیا " میراس سەرحەت " خوێندرایەوە. وێڕای بەخێرهاتنی میوان و دۆستانی کورد نەورۆزی کوردەواریی لە دایکی شەهیدان و گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوین پیرۆز کرد.

 لەدرێژەی قسەکانی دا میراس وتی، مەخابن لە باکوری کوردستان بە هۆی زەمین لەرزەوە گەلەکەمان تووشی گیان لەدەستدانی زۆر بووە، بەڵام دەوڵەتی تورک هیچ هاوکارییەک وەک خۆی ناگەیەنەتە لێقەوماوانی زەمین لەرزەکە، بۆیە پێویستە گەلی کورد لەتورکیا لەکاتی دەنگدان کۆتایی بەئاکەپە - مەهەپە و دەسەڵاتی ئەردۆغان بهێنن.

ئەوانەی وتەیان پێشکەشکرد، لە وتەکانیاندا نەورۆزیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز، چەوساوەکان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، گەریلا و شەڕڤانان پیرۆز کرد. ئامادەبوانیش بە بەردەوامی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ-یان دەوتەوە و بە یەک دەنگ نەورۆزیان لێ پیرۆز دەکرد.

لەبەردەوامی ئاهەنگەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان ناسر رەزازی، دیار دێرسیم، سۆنیا ئالان و بەرهەم شەمامی بەدروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' نەورۆزی لیڤەرپولیان بەجۆش تر کرد.

هەروەها سۆنیا کەریمی بە ناوی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان بەزمانی ئینگلیزی  و نوێنەری کۆمەڵەی کوردستان لە ئیران پەیامیان بە کوردی خوێندەوە.

هاوکات لە لەندەنیش بەدەستپێشخەریی کۆمەلەی کوردی ئاهەنگی نەورۆز تایبەت بە جەوانان پیرۆز کرا.

ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاکو ۱٠ ی شەو بە دروشمی بژی رێبەر ئاپۆ،  بژی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانان. ژن ژیان ئازادی کۆتایپێهات.

ژ.ت