هەزاران کەس لە نەورۆزی سویسرا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
هەزاران کەس لە نەورۆزی سویسرا کۆبوونەوە، سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی ١٠ ی تشرینی یەکەم کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
هەزاران کەس لە نەورۆزی سویسرا کۆبوونەوە، سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی ١٠ ی تشرینی یەکەم کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
هەزاران کەس لە شارەکانی سویسرا لە لوزەرن کۆبوونەوە، ئاهەنگەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە هۆڵی وەرزشی لوزەرن مێسێ بەجۆشەوە پیرۆزکرا، هەزاران بەشداربوو داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە.
هۆڵەکە بە ئاڵای پەکەکە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشەنگانی پەکەکە ڕازێنرایەوە، لە سەرانسەری ڕۆژەکە درووشمی "بژی نەورۆز" بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی سویسرا، حوسەین مامەکەلی و سەلما سورەر نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆز کرد، تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادی جەستەییان کرد.
ئەندامی کۆنسەی کەجەکە، زوبەیر ئایدار تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کۆبوونەوەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و عێراق و بانگەوازی لە عێراق کرد نەبێتە لایەنێک لە شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک، دووپاتی کردەوە ئامانجی دەوڵەتی تورک تەنها پەکەکە نییە، دەیەوێت تەواوی هەرێمەکە داگیربکات، هەروەها سیاسەتی پەدەکەی ڕەخنە کرد.
ئایدار تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و گوتی: "کەس ناتوانێت داخوازی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پشتگوێ بخات کە لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە".
پەرلەمانتاری مەجلیسی فیدراڵی پارتی سۆسیالیستی سویسرا، سارا ویس ڕایگەیاند وەک پارتی سۆسیالیست هەردەم لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد دەبن و بەرخۆدان دەکەین، گوتی: "با نەورۆز ببێتە مایەی ئازادی و ئاشتی و یەکێتی".
بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
پاشان پەرلەمانتاری تیجۆنۆ کانتۆ، د. بێپێ ساڤاری تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەم گۆشەگیرییەی بە ئەشکەنجە دایە قەڵەم، ساڤاری گوتی: "کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە" بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن.
پاشان تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گوتی: "ئەردۆگان وەک دیکتاتۆرێک دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی و دەسکەوتەکانی گەلی کورد بسڕێتەوە، بەڵام سەرناکەوێت. پێویستە تێکۆشان دژی شەڕی ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەک فراوانتر بکەین و شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئامێز بگرین".