هەزاران کەس لە سویسرا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە
هەزاران کوردستانی لە شاری فرایبورگ لە سویسرا لەگەڵ دۆستەکانیان کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
هەزاران کوردستانی لە شاری فرایبورگ لە سویسرا لەگەڵ دۆستەکانیان کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵی فۆروم فرایبورگ بەڕێوەچوو و سیاسەتمەدارانی سویسری، ژنان و گەنجان بەشدارییەکی زۆر و چڕیان لە ئاهەنگەکەدا کرد. نەورۆزی سویسرا کرایە دیاری بۆ بەقوربانیانی بومەلەرزەکەی مەرەش.
شوێنی ئاهەنگی نەورۆز بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەزڵوم دۆغان، ساکینە جانسز و هەروەها پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "نەورۆز پیرۆز" بێت ڕازێندرابویەوە. بە هەموو شوێنێکی هۆڵەکەدا وێنەی شەهیدان هەڵواسرابوون.
بەرنامەی نەورۆز کاتژمێر ١٥:٣٠ دەستیپێکرد و پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا ئیسماعیل کارداش و سەلما سورەر لە وتەکانیاندا نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هەروەها پەرلەمانتارانی سویسرا مستەفا ئاتجی و ئورسولا شنایدەر و سیاسەتمەداری کورد کاوە کاڤ وتەیان پێشکەشکرد و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هونەرمەندان ئۆزان جۆمێرد، سلبوس و تاری، ئازاد بەدران، باران بازید، گروپی لێلۆ، گروپی ژنانی ئازاد چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشکرد و بەشداربووانیش لەگەڵیاندا گۆرانیان دەوتەوە.
نەورۆز بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێھات و هەروەها داهاتەکانی ئاهەنگی نەورۆزیش بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی مەرەش دەنێردرێت.
ژ.ت