جان ڤان ئاکین: پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا پشتگیری لە ئاشتی بکات

هاوسەرۆکی دای لینکە جان ڤان ئاکین ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ دەرگای پرۆسەی ئاشتی کردەوە و گوتی: "پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری ئاشتی هەموو شتێک بکات. لەوانەش هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە".

پشتگیری بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

هاوسەرۆکی پارتی چەپ (Die Linke)ـی ئەڵمان جان ڤان ئاکین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی ئەڵمان کرد.

جان ڤان ئاکین، گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان دەرگای پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە. پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە ئاشتی هەموو شتێک بکات. لەوانەش هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە. دەبێت ئۆجالان ئازاد ببێت".