جەدەکە_فە و تەژەکە_فە: گەریلا شەرەفی گەلە، ئێمە بێدەنگ نابین
جەدەکە_فە و تەژەکە_فە، دەڵێن: "پەدەکە_ماڵباتی بارزانی دەچنە هاواری دەوڵەتی تورکەوە. گەریلا شەرەفی گەلە، ئێمە ناهێڵین دەست بۆ شەرەفمان ببەن".
جەدەکە_فە و تەژەکە_فە، دەڵێن: "پەدەکە_ماڵباتی بارزانی دەچنە هاواری دەوڵەتی تورکەوە. گەریلا شەرەفی گەلە، ئێمە ناهێڵین دەست بۆ شەرەفمان ببەن".
لە ڕاگەیاندراوی نوسراوی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە_فە) و تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) هاتووە: "دژی تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕۆڵە قارەمانەکانی کورد، ئەو هێڵی خیانەتەی دەوڵەتی تورک بە دەستی هاوکارانی پێ دەهێنێت، بۆتە هاوواتای پەدەکە_بارزانی. لە سەدەی لۆزاندا، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، بە ئامانج و خەیاڵەوە هاتە نێو ساڵی ٢٠٢٣، ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی مەزنی گەریلا بوویەوە و شکستی هێنا. دەوڵەتی تورل کەوتۆتە نێو قەیرانێکی مەزن، پەدەکە و ماڵباتی بارزانی خائین، بۆ ڕزگارکردن دەچنە هاواری ئەم دەوڵەتەوە. گەریلا شەرەفی گەل و هیوای پاشەڕۆژە، ڕێگە نادەین هیچ هێزێک دەست ببات بۆ شەرەف و پاشەڕۆژی ئێمە و بێدەنگ نابین".
"بژاردەی پەدەکە ڕادەستبوونە، نەوەک ئازادی"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی هێزی ناتۆ و بە دڕندانەترین شێوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێرشی کردە سەر گەریلا. ئەمە نیشانەی دەسەپاچەیی و لاوازی دەوڵەتی تورکە. بۆیە لە باشوری کوردستان پشتگیری پەدەکە_بارزانی دەکات و هێڵی خیانەت هەر ڕۆژە و بە پراکتیکی جیاواز بەردەوام دەبێت".
هەروەها باس لەوە کراوە، پەدەکە_بارزانی، لەبری ئازادی و پێشەنگایەتی ژنان و بەرخۆدان، ڕادەستبوون و فیوداڵیزم و خیانەت هەڵدەبژێرێت.
بانگەوازی گەل دەکرێت بۆ بەرخۆدان
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"بەڵام گەریلا و تەڤگەری ئازادی، بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی، بەبێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی خۆیان، لە هەلومەرجی سەخت و دژواردا، بە گیانی خۆیان لەپێناو مافەکانی گەلی کورد تێدەکۆشن.
ئێمە پەدەکە_بارزانی شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین کە دژی گەریلا و یەکێتی نەتەوەیی کاردەکات و لەسەر هێڵی خیانەت بەردەوامە. بانگەواز لە گەلی باشوری کوردستان دەکەن دژی هێڵی خیانەتی پەدەکە_بارزانی بوەستنەوە، ئەو هێڵەی دەخوازێت ئەم گەلە بسڕێتەوە و بیکاتە خزمەتکاری کۆماری تورکی داگیرکەر. دەبێت خاوەندارێتی لە قوربانییەکانی ئازادی بکەن و لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەییدا کاربکەن. ئەگەر وەها نەبێت، فاشیزمی تورک_ ئاکەپە _ مەهەپە، قڕکردنێکی خراپتر لەوەی سەدام ئەنجام دەدات".