جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە چوار شار ٧ چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەکیە ئاڵکان سەر بە هەبەدەھە، لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکان، لە چوار شار ٧ چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی زەکیە ئاڵکان سەر بە هەبەدەھە، لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکان، لە چوار شار ٧ چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی زەکیە ئاڵکان سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەھە)، لە بارەی چالاکییەکانیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"ئیستەنبوڵ؛
لە ئیستەنبوڵ لە دژی بینای شارەوانی سانجاکتەپەی سەر بە ئاکەپە چالاکییەکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. ئاگر لە بیناکە کەوتەوە و ئاشکرا بوو، بیناکە بە جۆرێک سووتاوە کە ناتوانرێت بەکاربھێنرێتەوە. هەمان شەو له ئیستەنبوڵ – سیلیڤری جەنگاوەرانمان ئاگریان له محاویله و کۆگای ژێرخانی ئینتەڕنێتی تورک تێلیکۆم بەڕدا. لە ئیستەنبوڵ- باشاکشەهیر لە دژی ئامێرەکانی کاری (ئۆ ئێس بی) بە بۆمب چالاکیمان ئەنجامدا.
شڕنەخ؛
لە ناوەندی شار مارکێتی بی ئای ئێم و لە جزیر مارکێتی شۆک لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سووتێنران.
ڕحا؛
لە ڕحا، لەدژی نووسینگەی پاسەوانانی شارەوانی ئاکەپە، چالاکییەکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. نووسینگەکە بە تەواوی سووتا.
وان؛
لە وان ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی شارەوانی کە قەیوومی لەسەر دانراوە، کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییەکەمان کە بەشێوەی سابۆتاژ ئەنجامدرا، ناوەندەکە تا ڕادەیەکی زۆر وێران بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر تێکشکاندنی گۆشەگیری کراوەتەوە.
ژ.ن