جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە، لە شاری سێرت، بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش، کە لە جوڵەدا بوو، کردە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە، لە شاری سێرت، بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش، کە لە جوڵەدا بوو، کردە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بەبۆنەی ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، لە سێرت چالاکییەکیان ئەنجام دا و ئۆتۆمێلێکی زرێپۆشیان کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"دوژمنی فاشیست درێژە بە تیرۆرە خیانەتکارەکانی دەدات. لە چیاکان بۆ شەڕڤانانی ئازادی و لە شارەکان بۆ شۆڕشگێڕان داو دادەنێت.
لە ڕێگەی دەستگیرکردنی نوێنەرانی سیاسی گەلەکەمان، تیرۆر و تۆقاندن زیادتر دەکات. سیستمی سەرمایەداری، سروشت لەناو دەبات و بە تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتیمان دەخاتە مەترسییەوە. سروشت و کۆمەڵگا لە لێواری لەناوچووندان! خەڵکەکەمان بۆ پاراستنی ژیانیان لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکەن. فاشیزم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەرمان و دەمانگرێت.
ئەو سیستمی کۆلۆنیالیزمە بۆ گەلی ڕەنجدەرمان دۆزەخە. ئەم دۆزەخە لەناو دەبەین! بە ڕۆحی ١٥ی ئاب شەڕ دەکەین و سیستمی داگیرکاری لەناو دەبەین.
بەو ڕۆحەوە لە سێرت لە دوژمنمان دا. شەوی ١٢ی ئاب، نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٠٠، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشمان کردە ئامانج. جەنگاوەرانمان بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ هێرشیان کردە سەر ئوتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری عەقرەب، کە لە جوڵەدا بوو. دوای چالاکییەکە جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی ناوچەکەیان بەجێهێشت.
ژ.ن