جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، بە ئەنجامدانی چالاکییەکی سابۆتاژ لە شاری ئیستەنبوڵ پێشوازییان لەھەڵمەتی ١٥ی ئاب کردووە و کۆگایەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، بە ئەنجامدانی چالاکییەکی سابۆتاژ لە شاری ئیستەنبوڵ پێشوازییان لەھەڵمەتی ١٥ی ئاب کردووە و کۆگایەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، "بۆ پێشوازیکردن لە ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، کۆگایەکی فاشیستەکانمان سووتاند".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"جەنگاوەرانمان لە ئیستەنبوڵ، لە دژی کۆگایەکی فاشیستەکان چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. ڕۆژی ١٢ی ئاب کاتژمێر ٢١.٠٠، لە ئاتاشەهیر چالاکییەکمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سابۆتاژە، کۆگایەکی فاشیستەکانمان لە گەڕەکی فەرهادپاشا سووتاند، کە ئەسکەلە، پلێت، ئامێری گواستنەوە و بەرزکەرەوەی تێدابوو.
١٥ی ئاب ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە. لە یەکەم فیشەک تا دوا چالاکی شۆڕشگێڕانە خاوەنی مێژوویەکی گەورەیە. تێکۆشانی ئازادی گەلانی چەوساوە و چینی کرێکارە. بۆ ئەوەی شەڕی شۆڕشگێڕی کە لەو ڕۆژەوە دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، بە سەرکەوتنی تێکۆشانی یەکگرتوو بگاتە ئەنجام، ئێمە وەک جەنگاوەرانی هەبەدەھە، ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ئێمە لێپرسینەوە دەکەین، فاشیزمیش هەمیشە دەترسێت! لە دژی لایەنگرانی دەوڵەت و دەسەڵاتداری فاشیست، لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین".
ژ.ن