جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی ڕیساکلینی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان سوتاند

جەنگاوەرانی باران سەرحەتی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ لە بۆرسا بارزگانێکیان بە ئامانج گرتووە و لە دژی کارگەیەکی ڕیسالیکردنی ئەو بازرگانە، چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجام داوە.

چالاکی سابۆتاژ

جەنگاوەرانی سەرحەد بارانی هەبەدەهە ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و وتییان: "وەک هەبەدەهە لە ٩ ساڵەی شەڕدا، ستەم لە هەرکوێ بێت، ئێمە لەو جێگەیە دەبین و هەر شتێک پێوست بکات لە دژی فاشیزم ئەنجامی دەدەین."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ٩ی ئاداردا جەنگاوەرانمان چالاکیەکی سابۆتاژیان لە بۆرسا ئەنجامدا. لە عوسمانگازی لە دژی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە گەل و گەنجانمانی ئالودەی مادەی هۆشبەر دەکرد چالاکیەکمان ئەنجمامداوە و بوو بە ئانجمانەوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیاریکراوە: "جەنگاوەرانمان لە دژی کارگەیەکی ڕیساکلینی ئەو بازرگانە چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە. چالاکیەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٠٠ ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا زەرە و زیانێکی زۆر لە کارگەکە کەوتووە. دواتر جەنگاوەرانمان بە سەرکەوتووی لە گۆڕەپانەکە کشانەوە."