جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاخین موش سەر بە هەبەدەهە لە ٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی ئامەد-هازرۆی چالاکیی سابۆتاژیان لە دژی کاروانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئاخین موش سەر بە هەبەدەهە لە ٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی ئامەد-هازرۆی چالاکیی سابۆتاژیان لە دژی کاروانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئاخین موش سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە هەرێمی هازرۆی ئامەد چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا.
سەبارەت بەم چالاکییە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن:"لە ٨ی تشرینی دووەم لە دەشتی ئامەد-هازرۆی دژی دوژمن چالاکیمان کرد. یەکینە جەنگاوەرەکانمان کە ناوی فەرماندە ئاخین موشیان هەڵگرتووە، لە دژی کاروانی دوژمن چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە دەشتایەکانی شاری هازرۆی لە کاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشەکاندا بەرمیلێکی تەقینەوە کە بە نووک بەهێزکرابوو تەقێنرایەوە. دوای تەقینەوەکە کە بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر گواسترانەوە."
لەڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهە دا بەمشێوە باسکراوە:
"گەلەکەمان بۆ ئازادی خۆی و ڕزگاربوون لەم سیستەمە فاشیست و قڕکەرە باجی قورس دەدات، گەلی کورد بۆ ئەو ئامانجە هەزاران منداڵی خۆی لەدەستداوە. هەرگیز کۆیلایەتی قبوڵ نەکردووە. ئاگری ئازادی، کە لە کاوە وەریگرتووە، گەیاندوویە هەموو چیاکانی کوردستان.
دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و لەهەر شوێنێک هێرش بکاتە سەر هێزی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلەکەمان، ئێمە لێرە، لە بنکە و بارەگا، لە شارە گەورەکان وەڵامیان دەدەینەوە. لە گەریلا هەتا جەنگاوەر، هەموو هێزە شۆڕشگێڕە یەکگرتووکان شان بە شانی یەکتر ئەم سیستەمە ستەمکار و مرۆڤکوژە هەڵدەوەشێنین!".