جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد و سێرت ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن

جەنگاوەرانی مەعسوم کۆرکمازی هەبەدەهە ئاشکرایان کرد، بە یاری ئاگرین هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان لە کۆڵانەکانی ئامەد و سێرت پیرۆز کردووە.

جەنگاوەرانی مەعسوم کۆرکمازی هەبەدەهە ڕاگەیانداراوێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و دەڵێن: "جەنگاوەرانمان بە ئامانجی پیرۆزکردنی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە سێرت و ئامەد چالاکییان ئەنجامدا".

لە ڕاگەیاندراوەکدا هاتووە:

"لە ئێوارەی ١٤ ی ئاب ئێمە لەو جێگەیە بووین کە "فیشەکی یەکەم" تەقێنرا. ئێمە لە دهێی سێرت و لە چیای چیراڤ ٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتە مەزنەکەمان بە یاری ئاگرین و چەک پیرۆزکرد.

هەمان شەو لە گەڕەکی بەن و سەن لە ئامەد، لەنێو کۆڵانەکاندا "ڕۆژی ژیانەوە"مان بە یاری ئاگرین پیرۆزکرد".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"ئێمە بە ڕۆحی هەڵمەتی مەزنی ١٥ ی ئاب کە گەلی ئێمەی مەزن کرد، بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین! وەک تێکۆشەرە گیانبازەکانی گەلەکەمان، تا بەدیهاتنی ئازادی لەسەر ڕێگەی نەمرەکانمان درێژە بە تێکۆشان دەدەین".