جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئانتاڵیا چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەران ئەنگین سینجەر سەر بە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ئانتاڵیا چالاکییەکی سابۆتاژیان لە دژی کارگەیەکی "پشتیوانانی دەسەڵاتی فاشیست" ئەنجامداوە.

جەنگاوەران ئەنگین سینجەر سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ڕاگەیەدراوێکدا بڵاویانکردەوە، "رۆژی ١٣ی ئاب، لە ناوچەی دۆشەمەئاڵتی ئەنتاڵیا لە کارگەیەکی خۆراک لە ئۆ ئێس بی، چالاکییەکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، زیانێکی زۆربەر کارگەکە کەوت".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە جەختیشیان کردووەتەوە، "چالاکییەکەمان لە دژی پشتیوانانی دەسەڵاتی فاشیست و سەرچاوە ئابوورییەکانی بەردەوام دەبێت. تا سەرکەوتن، تا ئازادی گەلەکەمان ناسرەوین".

ژ.ن