جەنگاوەرانی هەبەدەهە: ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیست سوتێندرا

جەنگاوەرانی عیمران فرتنای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستیان داوەتەبەرئاگر.

جەنگاوەرانی عیمران فرتنای هەبەدەهە رایانگەیاند، "٨ی تشرینی دووەم لە شەودا کاتژمێر نزیکەی ٢٣:٣٠ جەنگاوەرانیان لە نزیک گردی ئاشکلاری ناوچەی چایرۆڤای کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستی سەر بە مەهەپەیان سووتاندووە".

هەبەدەهە پەیامی بەرخودانی راگەیاند و بانگەوازی ئاراستەی وڵاتپارێزان و شۆڕشگێڕان کرد کە پەرە بە تێکۆشان رێکخستنکراو بدەن و قەیومەکان لە شارەوانییەکانی گەل دەربکەن.