جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دژی هێڵی گازی سروشتی چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی هێڵی گازی سروشتی چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی هێڵی گازی سروشتی چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکی جەنگاوەرانی دەلال ئامەد_ی کەبەدەهەدا هاتووە، "جەنگاوەرانمان شەوی ٢ی ئادار لە سوڵتانغازی چالاکیان ئەنجامداوە. ئێمە هێڵی گازی سروشتی لە گەڕەکی ئەسەنیورمان کردە ئامانج. دوای چالاکی سابۆتاژ لە هێڵی گازی سروشتی تەقینەوە روویدا، بەهۆیەوە گاز و کارەبای ناوچەکە بڕا.
جەنگاوەرانی کەبەدەهە رایانگەیاند، "مانگی ئادار بۆ ژنان، گەلی کورد و شۆڕشگێڕان مانگی کۆمەڵکوژی و سەرهەڵدانە. وەک کەبەدەهە؛ یاخیبوون و وەستانەوە لە دژی دەوڵەتی دەسەڵاتدار بە باڵادەستەیی پیاو، بە بەرخودان و چالاکی بەردەوام دەبێت".
هـ . ب