جەنگاوەرانی تەکین گۆیی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ چالاکییان کرد

جەنگاوەرانی تەکین گۆیی هەبەدەهە لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبوڵ چالاکی سابۆتاژیان کرد.

جەنگاوەرانی تەکین گۆیی هەبەدەهە رایانگەیاند، "٣ی ئەیلول کاتژمێر نزیکەی ١٣:٣٠ بەشی خزمەتگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی سیشلی پلازا لە جاەی ١٩ی ئایاری شیشلی-فولیای لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە کرایە ئامانج. هەموو بیناکە لە رێگەی سابۆتاژەوە سوتێندرا و ترس و دڵەڕاوکێ ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە. ئەوانەی وابیریان دەکردەوە کە لە باڵاخانە دەوڵەمەندەکاندا ئارام و پارێزراون، هەموو کات لە ناو ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "جەنگاوەرانی تەکین گۆیی دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی پارێزراو گۆڕەپانەکەیان جێهێشت. ئەو چالاکیەمان دەکەینە دیاری جەنگاوەری سوپای رزگاری بەلوچ هاوڕێ زیلان کورد (ماهال بەلوچ) و رزوان بەلوچ (هامال) کە بە شێوەی فیدایی شەهیدبوون".