جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گۆڕەپانی عێڕاقدا

لە ماوە شەو ڕۆژێکدا ئەمریکا سزای خستە سەر باڵیۆزی ئێران لە عێڕاق، لە وەڵامی ئەو هەڵوێستەی ئەمریکاشدا ئێران سزای خستە سەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێڕاق.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دووبارە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عێڕاق سەری هەڵدایەوە، ئەمریکا سزای خستە سەر ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق. لە وەڵامی ئەو هەڵوێستەشدا ئیرج مەسجدی ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم بەو هەڵوێستەی ئەمریکا".

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک وەڵامیک بۆ ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا، سزای خستە سەر ماسیۆ تولەر نێردراوی ئەمریکا لە عێڕاق و جێگرەکەی و هەروەها کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، بەوەش تۆمەتباریانی کرد کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی قاسم سلێمانی لە بەغداد.

بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا ڕوون نییە هەڵوێستی عێڕاقە، تاکو ئێستا عێڕاق خۆی پاراستوە و نەبوە بە لایەنگر، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵویستی لەم شێوەیەی نێوان هەردو وڵاتدا پێویستە عێڕاق ڕونکردنەوە بدات.

هەروەها زۆربەی ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان پێیان وایە ئەگەر مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕەوشە نەکرێت و سنوری بۆ دانەنرێت ئەوە عێڕاق دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و شەڕێکی ماڵ وێرانکەر لە پێشیدا دەبێت.

ژ.ت