جڤاکی ئازاد: هێڵی خیانەت لە کوردستان دەکەوێت

جڤاکی ئازاد بانگەواز لە پەدەکە دەکات، دەمودەست واز لە خیانەت و هاوکاری داگیرکەران بەردات، داوا لە خەڵکی باشور دەکات لێپرسینەوە بکەن لە زیهنیەتی هاوکار_خیانەتکار.

کۆنگرەی جڤاکی ئازاد، وەک چەتری کۆکەرەوەی ڕێکخستنە کوردییەکانی نەمسا، بۆ شەرمەزارکردنی خیانەت و هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورک سەدەیەکە بەردەوامە لە پلانی قڕکردنی کورد. وەک بەشێک لەم پلانە، لە چوارپارچەی کوردستان شەڕی خۆی لەگەڵ کوردان بڵاوکردۆتەوە. ئامانجەکەی کوشتنی کوردە دوور لە هەموو یاسا و بەهایەکی مرۆڤایەتی.

لەگەڵ هەمووان ڕێک دەکەوێت دژی کورد، هەموو سەرچاوەکانی تورکیا بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنێت. چەکی کیمیایی دژی گەل و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت، گوندەکان دەسوتێنێت، دارستانەکان دەسوتێنێت، لە ژێرزەمینەکان مرۆڤەکان دەسوتێنێت، بەشێوەی هەمەجۆر کاری نامرۆڤانە دەکات.

لەگەڵ هەموو ئەمەشدا، ناتوانێت تێکۆشانی ئازادی کورد بوەستێنێت.

لە هەموو بەرخۆدانێکی کورد لە مێژووی کوردستان، هەمیشە هاوکاری خیانەت هەبوون. دەوڵەتی تورک هەردەم سودی وەرگرتووە لەم هێڵە بەکرێگیراو و خیانەتکارە، بە پشتیوانی ئەم هێڵە سەرهەڵدانەکانی کپ کردۆتەوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک سودی زیاتر لە هێڵی هاوکار و خیانەتکار وەردەگرێت دژی تێکۆشانی ئازادی کوردی، هەروەها ناکۆکییە نێوخۆییەکانی کورد بەکاردەهێنێت و دەیاندات بە گژی یەکدا. جەردەوان ڕێکخست، حزبی کۆنترای بەکار‌هێنا وەک تۆڕی کوشتن، هەندێک کوردی دەوڵەمەند کرد و خستنیە خزمەتی خۆیەوە. بەڵام هێشتاش تێکۆشانی ئازادی کورد نەشکا و پاشەکشەی نەکرد.  

بەم دواییانە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت کوردی پارچەکانی تری کوردستان لە هێڵی خیانەتدا بکاتە بەشێک لەم شەڕە. لە باشوری کوردستان بەزۆری سەرنجی خستە سەر پەدەکە. بە هەوڵ و شێوازی جۆراوجۆر، توانی پەدەکە بەکاربهێنێت دژی پەکەکە و گەریلا. هێڵی سیاسی پەدەکەش لەمەوە نزیک بوو. پەدەکە هەر ماڵباتی بارزانییە. لە پەدەکەدا کارەکتەری دیموکراتیک و ئازادیخواز نابینرێتەوە.

لە چوار پارچەی کوردستان، نەوەک هەر تێکۆشانی چەکداری، بەڵکو تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکان بەردەوامە. لەلایەک، تێکۆشانێکی وەها هەیە، بۆیە پەیوەندی قێزەونی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە بەرژەوەندی کوردان نییە. نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی لە هەر ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێن: "سنوورێک بۆ ئەم خیانەتە دابنێن"، بەڵام پەدەکە ئەم بانگەوازانە پشتگوێ دەخات و بەردەوامە لە پەیوەندییە قێزەونەکانی. پێش چەند ڕۆژێک، بەرپرسێکی پەدەکە، عەلی عەونی، تەڤگەری ئازادی کوردی کردە ئامانج، لەم لێدوانەشدا، هێڵی خیانەتی پەدەکە ئاشکرا دەبێت. لەم شەڕە قێزەونەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر دژی گەریلاکانی پەکەکە، بەم لێدوانەش پشتگیری لە دەوڵەتی تورک کرد و کوردستانی پێشکەشی دەوڵەتی تورک کرد، داوا لە دەوڵەتی تورک دەکات سەرکردەکانی پەکەکە بە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بکوژێت. ئەم کەس و دامەزراوە و پارتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە دۆزی کورد و کوردستانەوە، ئەمە ناکرێت! با ناویان کوردی و کوردستانی بێت، هیچ ناگۆڕێت.

پەدەکە و ماڵباتی بارزانی هێز و پاشەڕۆژی خۆیان بەستۆتەوە بە دەوڵەتی تورکەوە و سیاسەتی دوژمنایەتی دەکەن. هەر چوار لای کوردستانی لەبەردەم داگیرکەری سەربازی دەوڵەتی تورک کردۆتەوە. دەبێت ئەم سیاسەتانەی پەدەکە ببینین و لەڕووی مێژوویی و جڤاکییەوە شەرمەزاری بکەین. تاوەکو ئەم گەمە خوێناوییەی دژی کوردان ئاشکرا نەکرێت و شوێنەوارەکانی نەسڕێتەوە، ئەم تراژیدیایە کۆتایی نایەت.

دەبێت پەدەکە دەمودەست واز لەم هێڵی خیانەتە بهێنێت. نابێت گەلی باشوری کوردستان چاوبپۆشێت لە زیهنیەتی هاوکار_خیانەتکار، دەبێت لێپرسینەوە لەم سیاسەتە قێزەونانە بکات".