جیک بۆ بەشداری لە گردبوونەوەکەی کۆڵن بانگەوازی راگەیاند
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بۆ بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، بانگەوازی کرد.
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بۆ بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، بانگەوازی کرد.
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان(جیک) بۆ بەشداری لە گردبوونەوە و ڕێپێوانێک کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی" ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" دا ئەنجام دەدرێت بانگەوازی ئاراستەی گەلی کورد کرد.
لە ڕاگەیەنراوی جیکدا ئاماژە بەوە کراوە: "لە ١٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ چارەسەری پرسی کورد ئێمە لە کۆڵن کۆدەبینەوە.
عەبدوڵا ئۆجالان ساڵانێکە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە و بە شێوەیەکی نا ڕەوا گۆشەگیر کراوە. بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەو نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ تەواوی گەلانی جیهان سیمبولی ئازادییە. ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگە.
بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە بەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بچەسپێت و دادپەروەری و یەکسانی دەستەبەربێت، دەبێت ئێمە خاوەنداری لەو تێکۆشانە بکەین و ئەمەش بەهایەکی مێژوویی هەیە. وەک کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی مێژوویی ١٦ تشرینی دووەم لە کۆڵن دووپات دەکەینەوە و داواکارین هەموو ئەوا ئەو کوردانەی لە ئەوروپا دەژین، لەو ڕۆژەدا بەشداری ڕێپێوانەکە بن.