هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

جیک: با قەت دەنگ و نزا و تێکۆشانی ژنان کەم نەبێتەوە

جیک ٨ ی ئاداری پیرۆز کرد و گوتی: "بۆ جیهانێکی ئازادتر، با قەت دەنگ و نزا و تێکۆشانی ژنان کەم نەبێتەوە".

٨ ی ئادار

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

جیک دەڵێت: "ژن سەرچاوەی ژیانە، لەوەتەی ژن هەیە، داد و میهرەبانی و ئازادیش هەیە. کاتێک دەنگی ژن کپ دەکرێت، ویژدانی کۆمەڵگەش کپ دەکرێت".

جیک ڕایدەگەیەنێت ئایینی ئیسلام هەرگیز ڕێگە بە فشار بۆ سەر ژنان نادات و هەردەم شکۆ بە ژن دەبەخشێت. هەروەها دەڵێت: " ئەمڕۆ ژنانی کورد، بە باوەڕ و تێکۆشانیان، بوونەتە سیمبولی ئازادی و شکۆی مرۆڤایەتی. ژن، ژیان، ئازادی تەنها دروشم نییە؛ ڕاستییەکە کە هەزاران ساڵ لە بەرخۆدان و ئازار و هیوا دەگرێتەخۆ. ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو هەمیشە بۆ مافەکانی خۆیان تێکۆشاون. هەندێک جار، بوون بە زانا، هەندێک جار بوونەتە چارەسەرکەر، هەندێک جاریش سەرکردە.

لە ٨ ی ئاداردا، سڵاو لە تێکۆشانی هەموو ژنانی کرێکاری جیهان و بەتایبەت تێکۆشانی ژنانی کورد دەکەین.  بۆ جیهانێکی ئازادتر، با قەت دەنگ و نزا و تێکۆشانی ژنان کەم نەبێتەوە".