جیک بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی فرانکفۆرت

جیک بە ڕاگەیاندراوێک نەورۆزی پیرۆزکرد و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی فرانکفۆرت.

جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو نەورۆزی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند نەورۆز بۆ گەلانی میزۆپۆتامیا مزگێنی بەهار و ژیانەوە سرووشتە، بۆ گەلی کورد خاوەنی میراتێکی قووڵی بەرخۆدانە، دەڵێت: "ئەو ئاگرەی کاوەی ئاسنگەر دژی دیکتاتۆری و کۆیلایەتی و ستەم کردییەوە، تەواوی تاریکی مێژووی ڕوونکردەوە، سەرەڕای ستەم و قەدەغەکان بووەتە سیمبولی هیوا و بەرخۆدانی مرۆڤایەتی".

جیک دووپاتی دەکاتەوە گەلی کورد لەنێو قڕکردنی زوحاکانی سەردەمدا جەژنی نەورۆز دەکات، لە چوار پارچەی کوردستان پرۆژەی قڕکردن دژی گەلی کورد هەیە، پێویستە گەل هەڵوێست دژی قڕکردن پیشان بدات، دەڵێت: "لەسەر ئەم بناغەیە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، بە ڕۆحی سەفەربەری نەتەوەیی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی ٢٣ ی ئادار بکەن لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بکەن".